پارتی ناوی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشکەشی پەرلەمان دەکات
پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢-٥-٢٠١٩، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
ھەر ئەمڕۆ پارتی ناوی کاندیدی خۆی، کە نێچیرڤان بارزانیی جێگری سەرۆکی حزبەکەیە، بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشکەشی پەرلەمان دەکات.
پێشتریش ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان جەختی لەوە کردبووەوە کە پارتی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، ناوی کاندیدی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات.
هەر لەمبارەیەوە جهلال محهمهد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رای گەیاندووە: ”تاكه كاندیدی سهرۆكی ههرێم نێچیرڤان بارزانییه، ههر ئهویش دهبێته سهرۆك و شایستهیه لهڕووی یاساییهوه“.
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو، دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە ھەڵبژێردرێت.
باسنيوز
