سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە

 سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە


سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی بیست و شەش ساڵەی دامەزراندنی بنكەی ڕۆشنبیریی لالش پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.



لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم بۆ كاركردن و پەرەپێدانی چالاكیی كۆمەڵایەتی و كولتووری و خزمەتكردنی خوشك و برایانی ئێزیدی".



دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان



بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی لالش

بە بۆنەی بیست و شەش ساڵەی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و كادیرانی بنكەی لالش و هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم. دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم بۆ كاركردن و پەرەپێدانی چالاكیی كۆمەڵایەتی و كولتووری و خزمەتكردنی خوشك و برایانی ئێزیدی.

بەم بۆنەوە هیوای سەركەوتن و بەردەوامییتان بۆ دەخوازم لە ئەرك و كارەكانتاندا و پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ ئێوەی بەڕێز ڕادەگەیەنم. ئومێدی ئاسوودەیی و ئارامی و گەڕانەوەی هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی بۆ سەر ژیانی ئاسایی خۆیان دەخوازم.

هەر سەركەوتوو بن و بمێنن بەخێر و خۆشی

مسعود بارزانی

12ـی 5ـی 2019










باسنيوز
Top