له حهویجه ئهوهی به دڵی داعش نهبوو كوژرا و ھێشتا تهرمهكانیشیان دهرنههێنراونهتهوه
حەوت بۆ هەشت هەزار هاووڵاتی کە لەسەردەمی چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی حەویجەی سەر بەپارێزگای کەرکوک کوژراون، هێشتا تەرمەکانیان دەرنەهێنراون. لەسەردەمی داعش هەر کەسێک کە بەدڵی ئهوان نەجوڵایهتهوه راستەوخۆ بەر گوللـهیان دەدا و دهیانخسته ژێر خاكهوه، دوای ئەوەی ئێستا تەواوی ناوچەکان لە ژێر دەستی هێزە عێراقیەکاندان، بەڵام ھێشتا ئەو گۆڕانە وەک خۆیانن و تەرمەکانیش تێكچوون و حکومەتی عێراق هەڵیان ناگرێتەوە.
بەسەدان تەرمی هاووڵاتیان هێشتا لەژێر خاکن و دەرنەهێنراون، هەندێکیشیان هێشتا لهسهر زەوین، لەسەردەمی باڵا دەستبوونی چەکدارانی داعش کوژراون.
ناوچەی غابات تەنها دەتوانی له دوورهوه وێنەی بگری، چونکە هێزە ئەمنیەکان ڕێگە نادەن هیچ کەسێک لەو ناوچەیە نزیک بێتەوە.
ماڵی دایک بە سام لە نزیک ئەو ناوچەیە، چووه بۆ ماڵهكهی، لەگەڵ نەوەی کوڕەکانی دانیشتبوو، ئەم ئافرەتە دوو کوڕی لەسەردەمی چەکدارانی داعش کوژراون و هێشتا تەرمەکانیان دەست نەکەوتۆتەوە کە لەناوچەی غاباتە.
دایکی بهسام، دهڵێت: "ئەو کاتەی داعش هات کوڕەکانمیان برد مانگی ڕەمەزان بوو وەک ئێستا، لەماڵەوە بردیان دواتر ههواڵیان پێدام و گووتیان داعش لە سێدارەی داون، تا ئێستاش هیچ نازانم لەبارەیانەوە و تەرمەکانیشم دەست نەکەوتووە".
هەموو ئەو شوێنانەی کە تەرمی هاوڵاتیانی لێیە هێزە ئەمنیەکان ناوچەکهیان چۆڵکردەووە لە خەڵکهكهی، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، نوسراویان ئاراستەی بەغدا کردووە بۆ ئەوەی لێژنەی پزیشکی بنێردرێت و تەرمەکان هەڵگیرێنەوە، بەڵام هێشتا هەنگاوی کرداری بۆ نەنراوە.
حوسێن عەلی جبوری.. فەرماندەی حەشدی شەعبی لە حەیجە راگهیاند: "لهسهر ئەم بابەتە پێشوتر نوسراومان کردووە بۆ بەغدا کە گۆڕی بەکۆمەڵ لەحەویجە هەیه، بۆ نموونە گۆڕستانی بەگەرە، تەرمی نزیکەی هەزار کەسی تێدایە، بەڵام ئەم بابەتە کاتی زۆر پێویستە، ئێمەش چاوەڕێی بەغداین بۆیە دەستم لە ئیسکەکان نەداوە ئەو تەرمانەشی لەوێن شیبوونهتهوه".
قهزای حەویجە سەر بەپارێزگای کەرکوکه و دانیشتوانەکەی نیو ملیۆن کەسن، بەپێی ئاماری هێزە ئەمنیەکان نزیکەی دە هەزار هاووڵاتی کوژراون و بریندار بوون لەسەردەمی چەکدارانی داعشدا، بەڵام دواجار لهو ناوچهیهدا هاوڵاتیان دەستیان بە ژیان کردۆتەوە.
K24-
