دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکی هەرێمی كوردستان دهكرێتهوه
سبەی پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرای دەکات سبەی فراکسیۆنەکەیان ناوی کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە بەفەرمی دەدەنە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەشڵێت, هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بەگوێرەی رێكکارەکان، لەماوەی 10 رۆژ پرۆسەی دیاریکردنی کانید بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت.
پارتی دیموكراتی كوردستانیش دوای کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن سیڤی کاندیدی خۆی رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات، جوان یونس رۆژبهیانی، پەرلەمانتارێکی ئهو حیزبهش ئاشکرای دەکات، هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.
پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دوو هەڵبژاردن ئەنجام دەدات، جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانیش ئەنجام دەدات.
پۆستی سهرۆكی پهرلهمان بەر یەکێتی کەوتووە و دوو کاندیدی هەیە، بهڵام دیار نیە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یان دوای هەڵبژاردن ئەو پۆستە یەکلای دەکاتەوە.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی رۆژی دەسپێکردنی خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە, لە رۆژی یەکشەمەوە ئەم پرۆسەیە دەست پێدەکات و رۆژی سێ شەممە دەرگای خۆکاندید کردن دادەخرێت, پێشبينی دەکرێت, کۆتای هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام بهڕێوهبچێت.
K24-
