په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و مافی كه‌سوكاریان ده‌كات
بڕیاروایه له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە ماف و ئیمتیازاته‌كان و هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و ئه‌نفالكراوان ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ستی به‌تاڵ نه‌ڕۆین و به‌ده‌ستی به‌تاڵیش نه‌گه‌ڕێینه‌وه. ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتیش له‌په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی شانده‌كه به پێویست ده‌زانێت و پشتگیری فراكسیۆنه‌كه‌شیان بۆ هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌ك داخاته ڕوو.
شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چێته به‌غدا و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، شانده‌كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه و باسی هه‌موو ئه‌و پرس و كێشانه كراوه كه بوونه‌ته هۆكاری پێنه‌دانی مافه‌كانی كاسوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌وباره‌شه‌وه رێگا چاره‌ی جیاواز خراونه‌ته ڕوو، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش كات و ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات.
پێش سه‌ردانی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانه‌كه به‌پێویست ده‌زانن و ئاماده‌یی خۆشیان بۆ هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو، مه‌یاده نه‌جار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی له‌وباره‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "پشتگیریی ماف و داخوازییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌شیانه‌وێ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌و مافانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له رابردوودا چه‌ندین سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ی جیاواز له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا كراوه و هه‌وڵداراوه موچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوتا بكرێت و ئیمتیازات و ته‌واوی مافه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی به‌غدا بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستانیش دابین بكرێت، به‌ڵام تائێستا هه‌وڵه‌كان به‌بیانووی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه بێ ئه‌نجام بوون، به‌گوته‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوولاش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م ساڵدا هه‌وڵه‌كان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت.
K24-
