سدقی ئامێدی: نۆژەنكردنەوەی رێگاكان ٣٠ ملیاری تێدەچێت... حكوومەت نۆژەنیان دەكاتەوە
سدقی ئامێدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە لە ئێستادا لەو سولفانەی مانگانە حكوومەت بۆمانی خەرج دەكات، ئەو رێگایانەی زۆر پێویستن چاكیان دەكەینەوە و ئێستاش لە سنووری ھەولێر بۆ خەبات و سنووری حاجی ئۆمەران دەستمان پێكردووە و چاوەڕێی دابینكردنی بودجە دەكەین، بۆ ئەوەی سەرجەم رێگاكانی ھەرێمی كوردستان نۆژەن بكەینەوە".
بە گوتەی ئامێدی: "كۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا دەكرێت بۆ ئەوەی بودجەی پێویست بۆ سەرجەم رێگاكان دابین بكرێت و ھەر پارێزگایەكی ھەرێمیش پێویستی بە ١٠ملیار دینار ھەیە، كە بۆ ھەر سێ پارێزگاكە دەكاتە ٣٠ملیار دینار، بۆیە چاوەڕێ دەكەین حكوومەت رەزامەندی بدات و دەست بە نۆژەنكردنەوەیان بكەین، چونكە حكوومەت سوورە لەسەر نۆژەنكردنەوەی رێگاكان".
بریكاری وەزیری ئاوەدانكردنەوە باسی لەوەش كرد، بە هۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە، پێنج ساڵە ھیچ رێگایەك نۆژەن نەكراوەتەوە، بەڵام ئێستا دۆخی ئابووری باشە و دەست بە نۆژەنكردنەوەیان دەكرێت.
KDP-
