"پەرلەمان کۆمسیۆن بانگھێشت دەکات"
مەیادە محەمەد نەجاڕ، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "تا ئێستا بۆمان ڕوون نییە کەی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە دەچێت و لایەنە عێراقییەکانیش لەسەر ئەو بابەتە بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، کە ھەندێک لایەنی عێراقی لەگەڵ ئەوەدان ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق نەمێنن و ھەندێکی دیکەش بەپێچەوانەوە لەگەڵ مانەوە و گرینگیدان بەو ئەنجومەنانەن."
پەرلەمانتارەکەی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیار بوو کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن، بەڵام تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە، ئایا ئەنجومەنی پارێزگاکان دەمێنن، یان نامێنن."
مەیادە محەمەد نەجاڕ ڕوونی کردەوە: "بڕیارە یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەموار بکرێتەوە و لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش، کۆمسیۆن بانگھێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت، بەڵام ھێشتا کاتی بانگھێشتکردنیان بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان دیاری نەکراوە."
kdp-
