شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: به حكوومه‌تی عێراقمان گوتووه بەعسییەکان لە کەرکووک فیتنه ده‌گێڕن
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی كه‌ركووک، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له دوواین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ڕه‌وشی كه‌ركووک، داوامان كردووه په‌له بكرێت له هه‌نگاوه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئه‌و شاره و نابێ ئه‌و حوكمڕانییە سه‌ربازییه‌ی هه‌یه، به‌رده‌وام بێت".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "ئه‌و دۆخه‌ی له كه‌ركووک ده‌گوزه‌رێت، دۆخێكی ناته‌بیعییه و هاووڵاتییانی كورد ته‌حه‌ممولیان نه‌ماوه، ته‌عدا له هاووڵاتییان ده‌كرێت، ئه‌و سیسته‌مه‌ی شاره‌كه به‌ڕێوه ده‌بات، بۆمامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی كورد هیچ فه‌رقێكی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن نییه، بۆیه له دوواین كۆبوونه‌وه‌دا ته‌واوی مه‌ترسییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و ئه‌و كه‌سانه‌دا باس کردووە کە نێوەندگیریمان ده‌كه‌ن."
له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ـوە ڕه‌وشی ئه‌منیی شاره‌كه به‌هۆی زیادبوونی جووڵه‌ی تیرۆریستانی داعشەوە هه‌میشه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه، ته‌واوی نه‌ته‌وه و چینوتوێژه‌كانی كه‌ركووک داوایان كردووه، پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌واوی ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی كه له ڕابردوودا به‌ده‌ستیانه‌وه بووه بۆ پاراستنی سه‌روماڵیان.
ئه‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركووک گوتی: "ڕه‌وشی ئه‌منیی كه‌ركووک له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه، جووڵه‌ی داعش زیادی كردووه، پێویستی به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه، كورد كه زۆرینه‌ی ئه‌و شاره‌یه هیچ هێزێكی سه‌ربازیی له ناوچه‌كه‌دا نییه و له ڕووی ته‌وازنی هێزیشه‌وه هیچ ته‌وازنێک نییه".
شاخوان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه له چه‌ند مانگی ئاینده‌دا ڕه‌وشی كه‌ركووک ئاسایی بكه‌ینه‌وه له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ری نه‌گرت، ئه‌وه ڕێگای دیكه ده‌گرینه به‌ر".
له‌باره‌ی ئەو هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر جووتیارانی كوردی ناوچه‌كه و داگیركردنی زه‌وی و به‌روبوومی كشتوكاڵییان هه‌یه، شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: "له ڕووی یاسایییه‌وه ته‌واوی هه‌نگاوه‌كان نراون، كه به‌پێی یاسای (29) و بڕیاری ژماره (4)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان، دەبێ ئەو زه‌وییانه به خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كانیان بدرێته‌وه و هیچ گرێبەستێک بۆ به‌عسییه‌كان تازه نه‌كرێته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام عه‌ره‌به به‌عسییه‌كان له ڕێگه‌ی به‌رتیلدان به سه‌رانی حه‌شدی شه‌عبییەوە به‌رده‌وامن له داگیركردنه‌وه‌ی زه‌ویی كشتوكاڵیی كوردانی شاره‌كه. به حكوومه‌تی عێراقیشمان گوتووه كه فیتنه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی له كه‌ركووکدا هەڵده‌گیرسێت، کە به‌عسییه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه
kdp-
