یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌ران: داوامان كردووه مانگانه حكوومه‌ت 200ملیۆن دۆلار بداته بەڵێنده‌ران
ڕزگار جه‌مال, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "نزیكه‌ی 800 ملیۆن دۆلاری هه‌ر بەڵێندەر‌ێك لای حكوومه‌ته و پێشنیارێكی نوێ له‌وباره‌یەوه خراوه‌ته ڕوو كه مانگانه ئه‌و بڕه‌پاره‌یەی ئێستا ده‌درێته بەڵێنده‌ران، كه بڕی 100ملیۆن دۆلاره، بكرێته 200ملیۆن دۆلار و به به‌رده‌وامی پێیان بدرێت، به‌و هۆیه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین تا كۆتاییی ئه‌مساڵ قه‌رزه‌كان ته‌واو ببن".
ڕزگار جه‌مال گوتیشی: "حكوومه‌ت بۆچوونی ئێمه‌ی وه‌رگرتووه، كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كان بدرێنه‌وه، چی دەكرێت؟ ئێمه‌ش پێمان گوتوون، كه ئالیه‌ت و شێوه‌ی دانه‌وه‌كه ئه‌و بڕیاره ده‌دات، به‌ڵام ئەگەر به‌م شێوه‌یەی ئێستا به‌رده‌وامیی هه‌بێت، پرۆژه‌كانی كوردستان به خێرایییه‌كی زۆر ده‌ست به‌كار ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت پرۆژه ستراتیژییه‌كان".
ڕزگار جه‌مال ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕه‌پاره‌یه‌كی دیكه دراوه بۆ مانگی 4 و ئێستاش وا خه‌ریكی دابه‌شكردنن, به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و 100 ملیۆن دۆلارەی ئێستا زیاتر بكرێت و ئەمەش به زاره‌كی بە لایه‌نی حكوومی گوتراوه."
kdp-
