وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق: پارێزگاکانی کوردستان پەناگەیەکی ئارام بوون
ئەمڕۆ شەممە، ١١ی ٥ی ٢٠١٩، د. ئەحمەد تالیب، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و لە لایەن پارێزگاری دهۆک، فەرهاد ئەترووشییەوە پێشوازیی لێ کرا.
د. ئەحمەد تالیب بە میدیاکانی گوت: "هەر لە ساڵی ٢٠٠٣ــوە پارێزگاکانی هەرێم هاوکارمان بوو بۆ زیندووبوونی وەرزش."
وەزیری وەرزش و لاوان ڕایشیگەیاند: "هەرێمی کوردستان پشتیوانیی لۆجستی و داراییشیان بۆ ئێمە کردووە، چەندین نازناویان بە ناوی وڵاتەکەمانەوە بەدەست هێناوە و پێویستە ئیستاش هاوئاهەنگی لە نێوان ڕێکخستنەکانی هەرێم و عێراقدا هەبن، بۆ ئەوەی پلانی ستراتیژیی یەکگرتوومان هەبێ."
د. ئەحمەد تالیب گوتیشی: "پلانمان هەیە بۆ دروستکردنی یاریگای نوێ، هیوادارین پشکی هەرێمیش هەبێت، بۆ ئەوەی چالاکییە وەرزشییەکان بەردەوام بن."
kdp-
