میدیاکارێکی کۆمەڵی ئیسلامیش وازھێنانی لە حزبەکەی ڕاگەیاند
نایف عوسمان سلێمان ناسراو بە (نایف ئاسودە)، کادیری ڕاگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، "دەست لەکار کێشانەوەی خۆم رادەگەیەنم لەو حزبە و لەو بەروارەوە من ھیچ پەیوەندییەکی سیاسیی و یاساییم بە (کۆمەڵی ئیسلامی)یەوە نامێنێ".
دەشڵێت: "کۆمەڵ نەبوون یەکسان نییە بە دەرچوون لە موسڵمانێتی و ھیوادارم تا دوێنێ کە ئەو حیزبە بە ئەندامێتی خۆی قبوڵ کردبووم و پیاوی باش بووبم ئەمڕۆ بەدەرچوونم لێی نەبمە کەسێکی خراپ، ئەوانەی درێژە بە کاروانەکەش دەدەن ھەر بەڕێز و برا و خوشکی منن".
ڕوونیشی کردووەتەوە، "ئەگەرچی تەمەننای ئەوەم نەدەکرد رۆژێک بڕیارێکی لەو جۆرە بدەم، بەڵام کە سەیرم کرد خەمخۆر و دڵسۆزانێکی زۆر نیگەرانن لەو حیزبە و ھەوڵی جددی نادرێ بۆ لێکتێگەیشتن و برایەتی و پێکەوە بوون، ناچاری کردم ئەو بڕیارە بدەم".
ماوەیەکە بەھۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانەوە، چەندان سەرکردەی حزبەکە و کادیری پێشکەوتوو و بەرپرس، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
باسنيوز
