لە ھەولێر کرێکارێک لەسەر باڵەخانەیەک خۆی فڕێ دایە خوارەوە
لەمبارەیەوە ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی فەرمیی پۆلیسی ھەولێر ڕايگەیاند: "ئەم ڕووداوە کاتژمێر 7 و 30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 11/5/2019 کرێکارێک، کە خەڵکی شنگال بوو و ناوی (ئەیاد حەیدەر قاسم)ە و تەمەنی 20 ساڵ بوو، لەسەر باڵەخانەیەکی شەقامی 30 مەتری خۆی فڕێ دایە خوارەوە".
بەپێی زانیارییەکان، تەرمی کرێکارەکە لە پزشکی دادوەرییە و دوای ڕێکارە یاساییەکان، رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
باسنيوز
