بوومەلەرزە لە سلێمانی و ھەڵەبجە ڕووی دا

بوومەلەرزە لە سلێمانی و ھەڵەبجە ڕووی دا
بوومەلەرزەیەکی بەھێز لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان ڕووی دا، ھاووڵاتییانیش ھەستیان پێی کردووە.

کەناڵی (کوردستان 24) بڵاوی کردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11/5/2019، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلەی ڕێختەر، لە سلێمانی ڕووی داوە، ھەروەھا بوومەلەرزە لە ھەڵەبجە، دەربەندیخان و کەلاریش ڕووی داوە.

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا بوومەلەرزەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ھاووڵاتییان ھەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

ھاوکات ھەر نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ھەردوو پارێزگای (ئیلام) و (کرماشان)ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوومەلەرزە ڕووی داوە.










باسنيوز
Top