سەرڕێژی بەنداوی دووکان کۆتایی پێهات
باسی لەوەش کردووە بە دانان و جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی دروستی ئیشپێکردنی بەنداوەکە و تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەکان و چاودێریی وردی بەردەوام و ڕاوێژکردنی تیمی ئیشپێکردن و چاودێری تواندرا بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوانە کارەکان ئەنجام بدرێت و کۆنترۆڵی تەواوی ئاوی هات و و ئاوی دەرچوو بکرێت.
داوای لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە ئاوڕێکی جدی لەو زیادەڕۆییانە بداتەوە کە کراوەتە سەر ڕێڕەوی رووبارەکە و دەریاچەکە و پلان و نەخشەی نوێی هەبێت بۆ ڕێکخستنەوەی ناوچە گەشتیارییەکان تاکوو زیان و ئاستەنک دروست نەبێت لە کاتی دووبارەبونەوەی کێشەی لەو چەشنە".
ئاماژەی ەبوەش کردووە: "بەرنامەی رۆژانی داهاتوو لە دابەزاندنی ئاستی ئاوەکە بەردەوام دەبین تا ئاستێک بە مەبەستی کاری پشکنین پاشان جێگیری دەکەین تا کوتایی مانگ بە کەمکردنەوەی ئاوەکە بە ڕەچاوکردنی ئاوی هاتوو بۆ دەریاچەکە و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، واتە مانگی حوزەیراندا بەرنامەی هاوینە دەست پێ دەکات و ئەوکات کرنەوەی ئاو لە ڕێگەی ویستگەی کارۆئاویەوە دەبێت ئەگەر هیچ گرفتێکی تەکنیکی لە ویستگەکە ڕونەدا.
شایەنی باسە دەرچەی سەدی دووکان کۆتایی بە سەرڕێژی سەدەکە هات هەروەک باس ئەکرێت داوای 46 ساڵ ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆرەوە سەدی دووکان سەرڕێژی کردووە.
باسنيوز
