لە کابینەی نوێی حکوومەتدا سێ وەزیری هەرێم هەن

لە کابینەی نوێی حکوومەتدا سێ وەزیری هەرێم هەن
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە لایەنەکان دەکات، پێش ئەوەی سەرۆک کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانیان بکات، سیڤیی کاندیدەکانیان بۆ پۆستی وەزارەتەکان یەکلا بکەنەوە کە سەرجەمیان ٢٤ وەزارەتن.

ھیڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "وەک فراکسیۆنی پارتی، ناوی کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم دەدەینە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و دوای سوێندخواردنیشی، سەرۆکی ھەرێم سەرۆکی کابینەی نوێی حکوومەت ڕادەسپێردرێت بۆ ئەوەی لە ‌ماوەی ٣٠ رۆژدا کابینەی نوێ دروست بکات، لەبەر ئەوەش پێشووتر لەنێوان حزبەکان ڕێککەوتن کراوە و پشکەکانیان لەناو حکوومەت دیاری کراوە،‌ سەرۆکی راسپێردراوی حکوومەت داوای سیڤیی وەزیرەکان لە حزبەکان دەکات، ھیوادارین ئەو حزبانە پێش سەردانی سەرۆکی راسپێردراوی حکوومەت، خۆیان ساخ بکەنەوە و ناوی وەزیرەکانیان یەکلا بکەنەوە".

ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند: "یەکێتی ٦ وەزارەتی هەیە کە یەکێکیان وەزیری ھەرێمە، گۆڕان ٤ وەزارەت، کۆی کابینەکەش سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی و ٢٢ وەزیرن، کە سێیان، وەزیری هەرێم دەبن، پارتی لە پشکی خۆی سۆسیالیست و مەسیحییەکان بێ بەش ناکات“.








باسنيوز
Top