پەرلەمانتارێکی گۆڕان: ئێستا یەکێتی بەسەر پێنج باڵدا دابەش بووە

 پەرلەمانتارێکی گۆڕان: ئێستا یەکێتی بەسەر پێنج باڵدا دابەش بووە


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕای گەیاند، ”زۆرجار“ یەکێتی داوای لە گۆڕان کردووە، لەگەڵیدا کۆببێتەوە، بەڵام ئەوان ڕەتیان کردووەتەوە. جەختیشی کردەوە کە ئێستا یەکێتی بەسەر پێنج باڵدا دابەش بووە.



ڕزگار محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕاگەیاند: یەکێتی داواکاریی زۆری بۆ کۆبوونەوە لە گۆڕان کردووە، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردووەتەوە، ھۆکارەی ڕەتکردنەوەی زۆرە، چونکە ئێمە ڕێککەوتنێکی سیاسی و سەرکردایەتیی ھاوبەشمان ھەبوو و ئەوان خاڵێکیان لێ جێبەجێ نەکرد، لە حکوومەتی خۆجێیی و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا چەندین پشکمان ھەبوو، تا ئێستاش ئامادە نین کە ڕادەستمان بکەن".



ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان جەختی کردەوە: "لە سەرەتای ڕێککەوتن بۆ پێکھێنانی حکوومەت، دیار بوو کە یەکێتی بە نابەدڵی و ناچاری بەشداریی کرد، چونکە ئەوەی دەبینین لە کاتی ڕێککەوتنی گۆڕان لەگەڵ پارتی و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ھەرێم، ھەڵایەکی گەورەی ڕاگەیاندنیان لەسەر گۆڕان دروست کرد، ئەوانەش بەشێکی پەیوەندییان بە ململانێی ناوخۆیی یەکێتییەوە ھەیە، چونکە ئێستا پێنج گرووپ لەناو یەکێتی ھەیە ئەوانی (باڵی ماڵی تاڵەبانی کە پاڤڵ سەرپەرشتی دەکات، باڵی لاھوور، باڵی کۆسرەت، باڵی سەربازی، باڵی گەرمیانییەکان)، لە کابینەکانی پێشتردا پۆستی زیاتریان بردووە و ئەمجارە کەمترە لە پێشتر، ھەرچەندە لە ئیستحقاقی خۆیان زیاتر پۆستیان بردووە".








باسنیوز
Top