پێشبینیی زیادبوونی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری نەوت لە کوردستان دەکرێت

 پێشبینیی زیادبوونی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری نەوت لە کوردستان دەکرێت
جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی باس لەوە دەکات پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیای نەوت بەمەبەستی وەبەرھێنان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و ئەوەش بەھۆی ئارامی و کەمبوونەوەی فشار و قەیرانی دارایییە لە کوردستان.



گولیزار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆن پارتی لەمبارەوە ڕاگەیاند: تا ئێستا وەک لیژنەی تایبەتمەند بەھۆی پێکنەھاتنی کابینەی نوێی حکوومەت، کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نەکردووە، کە دوای پێکھێنانی حکوومەت ئەو کۆبوونەوەیە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانین پلان و بەرنامەی چوار ساڵی داھاتوو چییە یەکێک لە تەوەرە گرنگەکان کە بڕیارە لە داھاتوودا لەگەڵ حکوومەت باس بکرێت، پرسی ھاتنی کۆمپانیای نوێی بواری وزە و نەوتە کە پێشبیی دەکەین ژمارەیەکی دیکەی کۆمپانیای وەبەرھێنانی نەوت سەردانی کوردستان بکەن و کاری وەبەرھێنان بکەن".



گوتیشی: "حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان دەرگای نوێ بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان دەکاتەوە و رەنگ ئالیەت و شێوەی کارکردنیش گۆڕانکاریی بەسەردا بێت، چونکە کوردستان ویستی لەسەر زیاترکردنی بەرھەمی ھەناردەی نەوت ھەیە".




باسنیوز
Top