داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر 9 په‌رله‌مانتاری كورد دەكرێ
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانه دراوەته دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە دیوانی په‌رله‌مان دۆسیه‌كه‌ی نه‌ورووژاندووه.
له‌ناو ئه‌و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌دا هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په (په‌روین بوڵدان، سه‌زایی ته‌مه‌للی)یشی تێدایه، كه داوا ده‌كه‌ن پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و دادگایی بكرێن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و دۆسیانه‌ی بۆ ئه‌و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی هه‌ده‌په كراونه‌ته‌وه، 305 دۆسیه‌ن و زۆربه‌شیان پاڵپشتیكردنن له په‌كه‌كه.
پێشتریش پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر 11 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په هه‌ڵگیرا و زیندانی كران، له‌ناویاندا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسهكداغی تێدابوو كه هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په بوون، بۆیه دوور نییه دیسان هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په زیندانی بكرێنه‌وه.
باسنيوز
