ئەو بەنزینخانانەی کوالێتیی ەکەیان خراپە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت
دوای ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە شۆفێرانی ھەولێر گلەییان لە خراپیی کوالێتیی ئەو بەنزینە کرد، کە دەیکڕن و بەھۆیەوە (فویل پەمپ)ی ئۆتۆمبێلەکانیان تێک دەچێت، لەوبارەیەوە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر ڕايگەیاند: ”ئەو گلەییانە بەردەوام لەلایەن شۆفێرانەوە دەکرێ، ئێمە ژمارەیەک بەنزینخانەمان بەو ھۆیەوە داخستووە".
باسی لەوەش کرد، ئەو بەنزینانەی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەکرێن، پشکنینیان بۆ دەکرێت، ھەروەھا لەکاتی داخڵکردنی بۆ ناو شاریش جارێکی دیکە پشکنینی بۆ دەکرێتەوە، لێپێچینەوە و بەدواداچوونی لێژنەکانیشیان لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامە.
باسنيوز
