خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند: قەبوڵ ناکەین بەهۆی دانانی کامێراوە چاڤیلاند تووشی زەرەر بکرێ
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، یه‌كێكه له خاوەن پشكه‌كانى چاڤیلاند، ڕايگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌ندارییه‌تى پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى چاڤیلاند ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌تەنها هى شاسوار عه‌بدولواحید نییه و به‌پاره‌ى خاوه‌ن پشكه‌كان ئه‌و پڕۆژه‌یه دروستكراوه، بۆیه قەبوڵى ناكه‌ین شاسوار عه‌بدولواحید به‌هۆى كامێراى چاودێرییه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه بشكێنێت".
گوتیشى: "زیاتر له 10 هه‌زار خاوه‌ن پشك به‌هۆى شاسوار عه‌بدواحیده‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون، به‌ڵام ئێمه‌ش خۆمان به‌خاوه‌نى چاڤیلاند ده‌زانین و ڕێگه ناده‌ین شاسوار عه‌بدولواحید و بانده‌كه‌ى كامێراى نێهێنى دابنێنن، چونكه دانانى كامێراى نهێنى ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌شكێنێت و خه‌ڵكى له‌به‌ر پاراستنى ئابڕووى خۆى ناوێرێت سه‌ردانى چاڤیلاند بكات".
هیوا محمه‌د، یه‌كێكى دیكه له‌و خاوه‌ن پشكانه‌ىە كه به‌بڕى 20 ملیۆن دینار پشكى له چاڤیلاند كڕیوه، ڕايگه‌یاند: ماوه‌ى 7 ساڵ زیاتره پشكم له چاڤیلاند كڕیوه و تاوه‌كو ئێستا كه‌مترین قازانجم له‌و پڕۆژه‌یه‌دا كردووه له‌كاتێكدا پڕۆژه‌كه ساڵانه زۆرترین قازانى هه‌بووه، به‌ڵام له كه‌داركردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه بەهه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، زه‌ره‌رێكى زۆر به خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت".
گوتیشى:" ئێمه ده‌ستمان له شاسوار عه‌بدولواحید شۆردووه، چونكه ساڵانێكى زۆر ده‌ستى به‌سه‌ر پاره‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌دا گرتووه و فرت و فێڵ له خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌كات، به‌ڵام دانانى كامێراى نهێنى له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید و بانده‌كه‌یه‌وه به كارێكى قێزه‌ونى ده‌زانین و پێمان وایه زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م له‌و كاره‌ى شاسوار عه‌بدولواحید و بانده‌كه‌ى خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌بن".
ئه‌و خاوه‌نپشكه‌ى چاڤیلاند، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پێشتر خه‌ڵكێكى زۆر له وه‌رزى هاوین و شه‌وانى ڕه‌مه‌زاندا سه‌ردانى چاڤیلاندیان ده‌كرد به‌ڵام ئێستا به‌هۆى ده‌نگۆى دانانى كامێراى نهێنى له‌نێو كۆشه‌كانى چاڤیلاند و هه‌ندێك شوێنى دیكه خه‌ڵكى ترسی ئه‌وه‌ى هه‌یه سه‌ردانى چاڤیلاند بكات، بۆیه ئۆباڵى سووك كردن و شكاندنى چاڤیلاند ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاسوار عه‌بدولواحید و بانده‌كه‌ى.
باسنيوز
