گەرمیان.. بەكارهێنەرێكی مادەی هۆشبەر بە پێنج ساڵ زیندانی سزا درا

گەرمیان.. بەكارهێنەرێكی مادەی هۆشبەر بە پێنج ساڵ زیندانی سزا درا
سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان، بەكارهێنەرێكی مادەی هۆشبەری بە پێنج ساڵ زیندانی سزا دا.

عوسمان عەبدولكەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، ڕايگەیاند: "سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان، ڕۆژی 6/5/2019 بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و بەپێی مادەی 13/2 ی مادە هۆشبەرەكان، گەنجێكی بە 5 ساڵ زیندانی و پێبژاردنی بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی سزا دا".

گوتیشی "سزادراوەكە ناوی (ه.ه.م)ە و تەمەنی 26 ساڵە و بە ڕەگەز كوردە و دانیشتووی گەڕەكی (شێروانە)ی شاری كەلارە و ڕۆژی 23/10/2018 لە شارەدێی قۆرەتوو دەستگیر كراوە".

ئاماژەی بەوەش دا "دواتر بۆ تاوانبارەوەکە بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاكەی، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی سلێمانی كراوە".










باسنيوز
Top