ھەفتەی داھاتوو پارێزگارێكی نوێ بۆ مووسڵ ھەڵدەبژێردرێت
ھاشم بریفكانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە لیستی برایەتی و پێكەوەژیان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دادگا ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی لەبارەی كەیسی پارێزگاری پێشووەوە دەدات و ئێمەش ھەفتەی داھاتوو پارێزگارێكی نوێ ھەڵدەبژێرین لەو كاندیدانەی كە سیڤیی خۆیان پێشكەش كردووە".
بریفكانی گوتیشی، ئەوانەی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگای مووسڵ كاندید كردووە، نزیكەی ٥٠ كاندید دەبن.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، لەو ٥٠ كەسەی خۆیان كاندید كردووە، ھیچ كوردێكی تێدا نییە، چونكە پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا مافی كوردە، نەك پۆستی پارێزگار.
kdp-
