پارتی کاتی بە فەرمی کاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی ئاشکرا کرد
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: ”پێم وابێت لە رۆژی یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو، پەرلەمان دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە“.
ڕوونیشی کردەوە کە هەفتەی داهاتوو فراکسیۆنەکەیان بە فەرمی، نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید دەکات.
لە بارەی کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو گوتی: ”بە ھۆی رێکارە یاساییەکانەوە، بە دڵنیاییەوە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی کەمتر لە دوو ھەفتەی دیکە ھەڵدەبژێردرێت“.
باسنيوز
