سەعدی پیرە: یەکێتی تاوەکوو ئێستا پرسی کاندیدەکانی یەکلایی نەکردووەتەوە

سەعدی پیرە: یەکێتی تاوەکوو ئێستا پرسی کاندیدەکانی یەکلایی نەکردووەتەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە تاوەکوو ئێستا کاندیدەکانی حزبەکەی بۆ پۆستەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکلا نەکراوەتەوە و ”رەنگە بە زوویی ئەو کارە بکەن“.

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داھاتوو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆببێتەوە و کاندیدەکانی بۆ پڕکرددنەوەی پۆست و وەزارەتەکان لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکلایی بکاتەوە.

لەمبارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕايگەیاند: "تاوەکوو ئێستا یەکێتی کاندیدەکانی بۆ سەرۆکی پەرلەمان و پۆست و وەزارەتەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام ئەگەر یەکێتی بەتەمابێ بەشداریی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم بکات، دەبێ کاندیدەکانی بۆ ئەو پۆستانە یەکلایی بکاتەوە“.

سەعدی پیرە جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکان بکرێت، ”مومکینە بەزوویی کاندیدەکانمان یەکلایی بکەینەوە“.










باسنيوز
Top