کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد
کەمێک لەمەوبەر، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠١٩، لێژنەی یاسایی و فراکسیۆنەکان لەسەر بڕگەی پەیوەندیدار بە جێگرەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕێک کەوتن و وەک پێشتریش ڕاگەیاندرابوو، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠١٩، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ دەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان >
Top