عادل عەبدولمەھدی: په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ كوردستان زۆر باشه و ئیراده و متمانه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌یه.
له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یه‌دا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردەوە، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه. ئیراده و متمانه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، په‌یوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا باشه، بۆ راوه‌دونانی داعش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ناوچه‌كانی دیكه‌ش.
عادل عەبدولمەھدی گوتی: "په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه جیاوازیمان له بۆچوونه‌كاندا نییه، ئه‌مه‌ش شتێكی گرنگه كه ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه، متمانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بنچینه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه باشه، بۆ راوه‌دونانی داعش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ناوچه‌كانی دیكه‌ش، هه‌ماهه‌نگی باش هه‌یه، چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی گرنگ له كه‌ركووك، له بیابانی رۆژئاوا، دیاله ئه‌نجامدراون و تیرۆریستان پێكراون".
K24
