پەرلەمان دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم دەدات

پەرلەمان دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم دەدات
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و ھەمواركردنەوەی شێوازی ھەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور كۆدەبێتەوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان، لەسەر پرسەكە رێککەوتن و بەپێ رێککەوتنەکە سەرۆک دوو جێگری دەبێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستەڵاتەکانیان دیاری دەکات. پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 85 پەرلەمانتار دەنگ بە کاراکردنەوەی یاساکە بدەن. فراکسیۆنی یەکگرتوو مەرجی بۆ دەنگدان بە یاساکە هەیە کۆمەڵی ئیسلامیش خۆی یەکلای نەکردوەتەوە.





K24
Top