شەوی رابردوو سوپای توركیا دەڤەری برادۆستی بۆردوومان كرد

شەوی رابردوو سوپای توركیا دەڤەری برادۆستی بۆردوومان كرد
شەشەوی رابردوو، سوپای توركیا لە ڕێگەی تۆپ و ھاوەنەوە ژمارەیەك شوێنی لە سنووری شارۆچكەی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران بۆردوومان كرد، موختاری خەلیفانیش دەڵێ، تۆپبارانی شەوی رابردوو، زۆر بە چڕی دەستی پێكرد و ماوەی دوو كاتژمێر بەردەوام بوو.

جەلال عوزێر، موختاری گوندی خەلیفان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، شەوی رابردوو سوپای توركیا زۆر بە چڕی و بە تۆپ و ھاوەن ھەریەك لە گەرووی سیران و كەوەرتێ و چیادێل و بندێوانەی بۆردوومان كرد و بۆردوومانەكەش زیاتر لە دوو كاتژمێری خایاند.

موختاری گوندی خەلیفان گوتیشی، تا ئێستا ھیچ زیانێك لەبارەی بۆردوومانەكەوە نەزانراوە.

شارۆچكەی سیدەكان، یەكێكە لە ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان، كە بەردەوام لەلایەن توركیا و ئێرانەوە بۆردوومان دەكرێت.
kdp -
Top