ناوی ئەو بانكانە بڵاو كرایەوە كە كارمەندانی سەر سندووقەكان پارەی لێ وەردەگرن
بەپێی ئاگادارینامەیەك، كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، ئەو كەسانەی كە كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان بوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە (2018/9/30) ئەنجام درا، دەتوانن بۆ وەرگرتنی پارەكەیان لە سبەینێوە سەردانی ئەم بانكانەی خوارەوە بكەن، كە بە گوێڕەی بنكەی لاوەكی دابەش كراوە و ماوەی (22) رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەو ئاگادارینامەیەدا ئەوەش خراوەتە روو، هەر كارمەندێك پێویستە خۆی پارەكە وەربگرێت و هیچ كەس لە جێی كەس ناتوانێت وەریبگرێت.
kdp -
