17 حاڵهتی ڤایرۆسی جگهر له ناو سزادراوانی چاكسازی گهورانی سێلمانی تۆمار كراون
زیاتر لە 950 سزادراو لە ناو چاکسازی گەورانی سلێمانی بەندکراون, لە کۆی ئەو ژمارەیە 17 کەسیان بە ھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر ھەڵگری ڤایرۆسی جگەرن لە جۆری بی و سی.
ھەر سزادراوێکیش سەرەتا پشکنینی تەواوی بۆدەکرێت لەلایەن بنکەی تەندروستی چاکسازی گەوران، بەڵام بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەو چارەسەری پێویست چەندین تێچوی دەوێت و ماوەی زۆریشی دەوێت بۆ ئەنجامی پشکنینەکان ئەوەش وایکردووە ترس و دوو دڵی لای سەرجەم زیندانیکراوان دروست ببێت.
k24 -
