داعش له حه‌ویجه ده‌ستی به جووڵه كردووه‌ته‌وه
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هەندێك هاووڵاتی ئه‌و شاره قسەیان بۆ سن کردووە و دەڵێن: هەندێك ناوچە شەوان بەدەست گروپە چەکدارە نەناسراوەکانەوەیە و بە ڕۆژیش بەدەست حکوومەتەوەیە.
له‌كاتێكیشدا هێزە عێراقیەکان، له‌و ناوچه‌یه بڕیاربه‌ده‌ستی یه‌كه‌من و حەشدی شەعبیش هێزێکی خاوەن بڕیاره، ئەوان چەکەکانیان هێشتا لەکارنەکەوتووە و بەردەوامن لە شەڕی چەکدارانی داعش، حوسێن عەلی جبوری فەرماندەی حه‌شدی شه‌عبی له حه‌وێجه به ئاشكرا ده‌ڵێت: گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق خەونە، بەڵام جموجووڵەکانی ئەو چەکدارانە ناشاردرێنەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "هەندێک جموجووڵی چەکدارانی داعش ماون، کە لەناوچەکانی حەمرینەوە زیاتر دەستیان پێی کردووە گەیشتونەتە ناوچه‌كه‌یان".
هه‌رچه‌نده ژیان لە قەزای حەویجە ئاسایی بووه‌تەوە و دەوامی فەرمانگە حکومییەکانیش دەستیان پێی کردووە، بەڵام ئەوەی کە بەرپرسە ئیدارییەکان لەبارەی جموجووڵی داعشه‌وه دەیڵێن، لە قسەی فەرماندە ئەمنیەکان جیاوازترە.
ناجی حه‌واس، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای حەویجە له وه‌ڵامی پرسیاری كوردستان 24 له‌وه‌ی ئاخۆ چه‌كدارانی داعش له سنووری ناوچه‌كه‌یان ماوه؟ ده‌ڵێت: "بەڵێ پاشماوەی داعش هێشتا لە حەویجە ماوە، بەڵام بە پاڵپشتی هێزە ئەمنیەکان توانراوە داعش تێكبشکێنرێت، بەتایبەت بۆردومانی چەند جارەی فرۆکە جەنگیەکان لەحەمرین و مەخمور".
k24 -
