هێمن هەورامی: تەنها سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان هەڵدەبژێردرێت
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: ”گەلی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، ڕێککەوتنێکی باش لە نێوان هەموو لایەنەکان هەیە، سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا دەکرێت“.
جەختیشی کردەوە کە لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان لایەنەکاندا هەیە و ئەوان هەوڵدەدەن ڕۆڵێکی باش بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان بگێڕن.
جەختیشی کردەوە: ”ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان کراوە،، جێبەجێ دەکرێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو جێگری دەبێت، تەنها سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و سەرۆک جێگرەکانی خۆی هەڵدەبژێرێت و ئەوکاتە ئەرک و دەسەڵاتەکانیشی دیاری دەکات“.
باسنيوز
