پارتی و یەکێتی لەسەر بڕگەکەی پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن

پارتی و یەکێتی لەسەر بڕگەکەی پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن
هەردوو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بڕگەکەی نێو پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕێک کەوتن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی که لە نێو پەرلەمانی کوردستانەوە دەست کەوتووە، کۆبوونەوەی نێوان هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات و لەسەر شێوازی داڕشتنێک بۆ بڕگەکەی تایبەت بە جێگرانی سەرۆک لە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕێک کەوتن.

بەپێی ڕێککەوتنەکەی هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەپێی یاسا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو جێگری دەبێت و هەر سەرۆک دەسەڵاتی جێگرەکانی دیاری دەکات.

بڕگەکەی پەیوەندیدار بە جێگری سەرۆکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠١٩، ببووە هۆی ناکۆکیی نێوان هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و بەو هۆیەوە پەرلەمانتارانی یەکێتی هەڕەشەی بەشدارینەکردنیان لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی کوردستان دەکرد.









باسنيوز
Top