ڕەنگە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ دەورووبەری قەڵای هەولێر قەدەغە بکرێت
دوای ئەوەی ئیدارەی شاری هەولێر بۆ ڕۆژانی پێنجشەممان بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی لە دەوری قەڵای هەولێر دابوو، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕايگەیاند: ”جارێ هەر ئەو بەرنامەیە هەیە و هەتا کاتژمێر 9ی شەوە، بەڵام بۆ مانگی ڕەمەزان لەم دوو ڕۆژەدا بڕیارێکی دیکە لەسەر ئەو بابەتە دەدەین“.
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر گوتیشی: ”کاتەکە درێژ دەکەینەوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلی پێدا نەیەت و تەنیا بۆ هاتوچۆ بێت“.
لەبارەی زیادکردنی کاتەکە بە شێوەیەکی هەمیشەیی بۆ ئەوەی تەنیا هاووڵاتییان هاتوچۆ بکەن و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تێیدا قەدەغە بکرێت، نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەی بەوە دا: ”بەرنامەمان هەیە“.
باسنيوز
