ئومێد خۆشناو: کۆبوونەوەی سبەی لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

ئومێد خۆشناو: کۆبوونەوەی سبەی لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانێکیدا بۆ (کوردستان ٢٤) ڕای گەیاند: ”گفتوگۆکانی نێو لێژنەی یاسایی شتێکی ئاساییە، هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنی مەکتەبی سیاسیی حزبەکانمان جێبەجێ دەکەین و بە بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەین“.

جەختیشی کردەوە کە دەبێت فراکسیۆنەکان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و ئەوەی نەشاردەوە کە تاوەکوو ئێستا لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوانیاندا هەیە.

لەبارەی جیاوازیی بۆچوونی یەکێتییەوە کە پەرلەمانتارێکی حزبەکە هەڕەشەی بەشدارینەکردن لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستانی کردبوو، ئومێد خۆشناو ڕوونی کردەوە: ”بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێم یەک جێگری هەیە و یەکێتی داوای دوو جێگری کردووە، ئێمە پێشنیازمان داوە کە هەردوو بۆچوون ڕێک بخەین، بەڵام یەکێتی پێشنیازێکی دیکەی داوە، لە گفتوگۆ داین“.

جەختیشی کردەوە کە ”بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت“.












باسنيوز
Top