د. دیندار زێباری: لە ساڵی ٢٠١٨ ــەدا رێکخراوەکان ١٦٨ جار سەردانی گرتووخانەکانیان کردووە
ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره و په‌نابه‌ر هه‌ن كه به‌هۆی شه‌ڕ و نائهمنیهكانی عێراق و سووریا روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سوریا، هاتنی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد، دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گرتنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ی عێراقی روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد. ئەمەش پاراستنی رەوشی ئەمنی هەرێمی کوردستانی قورس‌تر کرد و بارگرانییەکی زیاتر کەوتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان بە گشتی و هێزەکانی پێشمەرگە بەتایبەتی.
د.دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم دەڵێت "تێکدانی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی تیرۆریستان و لەو پێناوەدا هەموو هەوڵێک دەدەن، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ رێگەگرتن لە کردەوەی تیرۆریستی و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێم چەند رێوشوێنێکی تایبەت لە بازگەکان دەگرنە بەر کە مەبەستی سەرەکی لێیان پاراستنی ئاسایشی کوردستانە".
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "ئەو رێوشوێنانه‌ی له بازگه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێن كارێكی ئاساییه و په‌یوه‌ندی به ئاسایشی و سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌وه هه‌یه و نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو له هه‌موو جیهان رێوشوێنی تایبه‌ت پیادە دەکرێت بۆ وردبینی و دڵنیا بوون له ناسنامه‌ی هاولاتيان له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌یه لای دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، ئه‌م رێوشوێنانه‌ش ته‌نیا بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه".
لەدرێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئازادی هاتوچۆی ئاواره‌كان، زێباری گوتی "ئەوان ئازادان لە هاتوچۆ کردن، بەڵام بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشیان ئەو رێوشوێنانە دەگیرێتە بەر، تا ئێستا ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش لە نێو ئەو خانەوادە ئاوارانەی کە روویان کردۆتە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی پێشمەرگە دزەیان کردووە و دواتر لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، جگە لە بازگەکان چەند جارێک لە کاتی پشکنینی ئەو کەسانە لە ساترەکان و خاڵەکانی پشکنین چەکی جۆراوجۆریان پێ بووە و ویستوویانە بیهێننە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بۆیە ئەو رێوشوێنانە ئاسایین تەنانەت پێشتر چەند رێکخراوێک ئاماژەیان بەوە کردبوو کە رێوشوێنەکانی هاتوچۆکردن بۆ ناو کەمپەکان پێویستە توندتر بکرێت بۆ پاراستنی ئاسایش و ژیانی ئاوارە و پەنابەرانی نیشتەجێی کەمپەکان".
زێباری راشیگەیاند "دامودەزگا ئەمنییەکان بە تەواوی هاوکاری هەموو ئەو رێکخراو و لایەنانە دەکەن کە دەیانەوێت سەردانی کەمپ یاخود گرتووخانەکان بکەن. سەبارەت بە سەردانی کردنی رێکخراوەکان، هەموو رێکخراوەکان رێگەیان پێدراوە سەردان بکەن بەپێی یاسا و رێنماییەکان، بۆیە هەفتانە رێکخراوەکان بۆیان هەیە سەردانیان بکەن. بە گوێرەی دواین ئامارەکان لە ساڵی ٢٠١٨ ــەدا رێکخراوەکان ١٦٨ جار سەردانی گرتووخانەکانیان کردووە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رەوشی بەندکراوان و بە تەواویش هاوکاری کراون".
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند "سەبارەت بەوەی دەگوترێت هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە ئەشکەنجەی خەڵک دەکەن، مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگەڵ ئەنجام دەدەن و سوکایەتیان پێدەکەن و سزایان دەدەن لە کاتی دەستگیر کردنیان، هیچ کەس و لایەنێک تاوەکو ئێستا گلە و ڕەخنەى ئەمەى نەبووە چ لاى دەزگاى داواکارى گشتى چ وەک دادگاکان. هەروەها بەپێی یاسا ئەشکەنجەدانی تۆمەتبار و سزادراوان بەشێوەیەکی گشتی بۆ وەرگرتنی ئیعتراف و زانیاری بە تاوان دادەنرێت بە هیچ شێوەیەک رێگا نادرێت کە ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیس راگیراوان ئەشکەنجە بدەن بەپێی ماددەی (333) لە یاساى سزادانى عێراقى ژمارە (١١١)ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو و هەر تۆمەتبارێک لەکاتى لێکۆڵینەوە ئەشکەنجە درابێت لەرووی یاساییەوە مافى هەیە سکاڵا تۆمار بکات.
