ئاوارهكان دووباره روو له كهمپهكانی ههرێمی كوردستان دهكهنهوه
زەینەب یەکێکی دیکەیە لەو کەسانەی دووبارە ئاوارەبووەتەوە و خاوەنی دوو منداڵە، هاوسهرهكهی و برایەکی لە لایەن داعشەوە كوژراون، باس لەوە دەکات، لە لایەن ئیدارەی کەمپەکەوە زۆر خزمەتیان دەکەن و بەردەوام چاودێریی ئەکرێن، بۆیه ناچار بوون جارێکی دیکە ڕو لەکەمپەکان بکەن. ههورهها دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی حكوومەتی عێراق قەرەبویان ناکاتەوە، لە کەمپەکانیش بەدەمیانەوە ناهێن و ھاوکارییان ناكات.
لهبارهی كچی پێچهوانهی ئاوارهكانی موسڵ، رەشید دەروێش، بەڕێوبەری کەمپەکانی سنووری خازر ئاشكرای دهكات، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە ٥٣٠ خێزان دووبارە گەڕاونەتەوە بۆ ناو کەمپەکان و ڕێژەکەش ڕۆژانە لەزیادبونداییە، ھاوکاریەکانیش وەك پێویست نییە و تا ئێستا حکوومەتی عێراق لە ئاست ھاوکاریکردنیان هیچ ههنگاوێكی نهناوه.
نزیکەی ٦ ھەزار خێزان کە ژمارەیان نزیکەی ١٠ ھەزار کەس دەبێت, لە ھەرسێ کەمپی خازر و حەسەن شامی دوو حەسەن شامی سێ نیشتەجێن, لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت و ھاوکاری دەکرێن, بەڕێوبەری کەمپەکان پێشبینى دەکەن, ڕێژەی کۆچی پێچەوانە زیاد بکات, لە بەر ئەوەی حکوومەتی عێراق ئهو ناوچانه ئاوهدان ناكاتهوه كه پێشتر لە ژێر دەستی داعش بوون, ئێستاش بەشێك لە کەمپەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دادەخرێن، بۆیە ھاوولاتیانی ئاوارەی ناو ئەو کەمپانەش ڕوو لێرە دەکەن.
kdp -
