سبەی لیژنەی یاساییی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە

سبەی لیژنەی یاساییی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە
ئەندامێکئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی هەریمی کوردستان قۆناغەکان خێراتر دەبن و لیژنەی یاساییش سبەی کۆ دەبێتەوە.

ئەرشەد حسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "سێشەممە (٧-٥-٢٠١٩)، لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی خویندنەوەی سێیەمی پرۆژەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمەوە بەڕێوە دەبات."

ئەرشەد حسێن ڕایشیگەیاند: "کارەکانی پرۆژەکە بە باشی بەڕێوە دەچن، چوارشەممەش (٨-٥-٢٠١٩) پەرلەمان کۆ دەبیتەوە و لە نزیکترین کاتدا ئەو پرۆژەیاسایە کۆتاییی دێت و سەرۆکی هەریم هەڵدەبژێردرێت."

ڕۆژێ (٢٨-٣-٢٠١٩)، بە واژۆی ٦٨ پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا و ڕۆژى (٣١-٣-٢٠١٩)، لیژنەی یاساییی پەرلەمان ڕاپۆرتی پڕۆژەهەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمى پەسەند کرد و، ڕۆژی (٣-٤-٢٠١٩) لە دانیشتنى پەرلەماندا خوێندنەوەى دووەمى بۆ کرا.


kdp -
Top