"مەترسیی داعش لەسەر ناوچەی کاکەیییەکان ماوە"
ڕەجەب کاکەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "حکوومەتی عێراق ئاگای لە ڕەوشی کاکەیییەکان نییە و گۆڕانی دیموگرافی لە ناوچەکانیان دەکرێت و لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش لە خراپیی ڕەوشی کاکەیییەکان بیدەنگن."
کاکایی گوتیشی: "پێش ماوەیەک داعش هێرشی کردە سەر ناوچەی کاکەییەکان، هیزەکانی کوردیش لەوێ نینن تا پارێزگارییان لێ بکەن، بۆیە ڕەوشی کاکەیییەکان زۆر خراپتر بووە."
کاکەیی ئاماژەیشی دا: "ڕۆژ بە ڕۆژ ڕەوشمان بەرەو خراپتر دەڕوا، داوا لە هەموو لایەک دەکەین چاویان لە ڕەوشی کاکەیییەکان بێت."
نزیکەی ١٥٠ هەزار کاکەیی لە عێراق هەن، ئەوانیش لە ناوچەکانی کەرکووک و داقووق و خانەقین و دەشتی نەینەوا و بەغدا و دیالەن.
kdp -
