به هۆی ره‌خنه‌گرتن له راكان جبووری هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌رێك ده‌درێت
پێشتر راكان سه‌عید داوایكردبوو، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رێگه‌پێدانی بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌بێت، كه له به‌غداوه وه‌ك بودجه‌ی پرۆژه‌كان ره‌وانه‌ی كه‌ركووك كراوه.
ره‌مله حه‌مید جێگری سەرۆک لێژنەی پڕۆژەکان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ره‌تیكردبوویه‌وه، هیچ جۆره رێگهپێدانێكی له‌و جۆره بكرێت.
به گوێره‌ی نووسراوی له‌كارلادانی ره‌مله حه‌مید، كوتله‌ی عه‌ره‌بی، كه‌سێكی دیكه‌یان بۆ شوێنه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه و راشیانگه‌یاندووه، هۆكاری لادانی ره‌مله بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چاوخشاندنه‌وه به پشكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێویست بووه.
له به‌رامبه‌ردا ره‌مله حه‌مید ره‌تیكردووه‌ته‌وه دان به شه‌رعییه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی كوتله‌ی عه‌ره‌بییدا بنێت و رایگه‌یاندووه، بڕیاره‌كه واژووی هاله نوره‌دینی به‌سه‌ره‌وه‌یه كه كاتی خۆی له 2013دا هاله به ره‌سمی رایگه‌یاندبوو، چیدیكه په‌یوه‌ندی به كوتله‌ی عه‌ره‌بییه‌وه نییه، ئیدی چۆن ده‌كرێت ئه‌و له بڕیارێكی له‌و جۆره به‌شداری بكات.
k24 -
