ئاگادارییەک بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و تابلۆ بیانییەکان بڵاو دەکرێتەوە

ئاگادارییەک بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و تابلۆ بیانییەکان بڵاو دەکرێتەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و تابلۆ بیانییەکان بدات.

لەمبارەیەوە سیروان بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی هاتووچۆی هەولێر بۆ کوردستان24ی رایگەیاندووە، "ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای ساڵی 2003ـەوە هاتنە هەرێمی کوردستان و ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە هەڵگری تابلۆی بیانین، تابلۆی هەرێمی کوردستانیان بۆ دەبەسترێت".

بەڕێوەبەری بەشی یاسایی هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت: "لەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەڕایەتییەکانمان بکەن بۆ دەستکردن بە مامەڵەکانیان".

هەفتەی ڕابردووش، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی (لێدراو، چاککراو، ژێر ئاوکەوتوو) لە 01/07/2019ـەوە قەدەغە بکرێت.









باسنيوز
Top