چاڵەکانی شەقامی 30 مەتریی ھەولێر چاک کرانەوە

چاڵەکانی شەقامی 30 مەتریی ھەولێر چاک کرانەوە
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی 1ی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، چاڵەکانی شەقامی 30 مەترییان چاک کردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی 1ی ھەولێر، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کە تیمی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان چاڵەکانی شەقامی 30 مەتری و چوارڕیانی گەل نزیک (ھۆڵی گەل) و تەنیشت قوتابخانەی ڕزگاری تا شەقامی شارەوانی بەشێوەیەکی ئەندازیاری چاک کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی 1 لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ئەو چاڵانە گرفتیان بۆ شۆفێران و ھاووڵاتییان دروست کردبوو.









باسنيوز

Top