ئێران.. بۆریی نەوتی ئەهواز ئاگری گرت
لەمبارەوە کیامەرس حاجیزادە ئاشکرای کردووە: "کاتژمیر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2019.5.6 لە کاتی چاککردنەوەی بۆرییەکەدا شۆفەڵێک لە کاتی کاردا لە بۆرییەکی 42 ئینجی نەوتی داوە و بەو هۆیەوە ئاگری گرتووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە بۆ ماوەی 45 خولەک ئەو ئاگرە بەردەوام بووە و ئێستا لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە.
هەتا ئێستا وردەکاری لەبارەی خەسارەی مادی و گیانیی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.
باسنيوز
