دیالە.. لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک پۆلیسێك بریندار بوو
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە سنووری شارۆچكەی باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە پۆلیسێك بریندار بوو.
غالب عەتیە، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، راگەیاند،ئەمڕۆ دووشەممە 2019.5.6 لە ناوچەیەكی نێوان شارۆچكەی باقووبە و شارەدێی "كەنعان"ی سەر بە پارێزگای دیالە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلی پۆلیسدا تەقیوەتەوە".
گوتیشی: "بەو هۆیەوە پۆلیسێك بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و ئەو ناوچەیەش كە تەقینەوەکە تێیدا رووی دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ دراوە".
ماوەیەکە دۆخی ئەمنیی پاریزگای دیالە ناجێگیرە و چالاکییەکانی چەکدارانی داعش ڕووی لە زیادبوون کردووە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقش توانایی کۆنترۆڵی ناوچەکەیان نییە.
باسنیوز
