وەزارەتی پەروەردە چەند زانیارییەک بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 6/5/2019، وەزارەتی پەروەردە چەند زانیارییەکی بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، قوتابیی پۆلی 12ی ئامادەیی بە 3 وانە کەوتوو، دەتوانێت بەشداریی تاقیکردنەوەکانی وزاری بکات، ئەگەر لە 4 وانە زیاتر کەوتبێت، بە کەوتوو ھەژمار دەکرێت و دەمێنێتەوە بۆ ساڵی ئایندە.
باسنیوز
