دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان کۆدەبێتەوە

 دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان کۆدەبێتەوە


بە مەبەستی دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەم هەفتەیەی پەرلەمانی کوردستان، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.



بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئایاری ٢٠١٩، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەکات کە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.



پێشتر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رای گەیاندبوو، دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە نزیکترین کاتدا دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.






باسنیوز
Top