سلێمانی.. دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر پارچە چەکدا دەگیرێت

سلێمانی.. دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر پارچە چەکدا دەگیرێت
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا ٤٧٧ تۆمەتبار دەستگیركراون و دەستیش گیراوە بەسەر سەدان جۆر پارچە چەكدا.



سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا ٤٧٧ تۆمەتبار دەستگیركراوە و لە ماوەی ڕابردووشدا دەستمانگرتووە بەسەر ١٣٦ دەمانچە و ٦٦ كڵاشینكۆف و چەندین جۆر چەكی دیكەدا".



ڕاشیگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٢٥ تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیكردن و تۆمەتبارەكان جیاوازن و ماڵان و بازاڕ و شوێنە گشتیەكانی تێدایە و لە لایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە وتەكانیان لێوەرگیراوە وسەرجەمیان بەندن بە بڕیاری دادوەر"
bas news -
Top