د. بەشیر باسی حەڵاڵبوونی تەوقەکردنی پیاو لەگەڵ ئافرەت دەكات
حەداد لە بەیاننامەیەكدا كە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە، رایدەگەیەنێ ئەو باسی له حەرام و حەڵاڵبوونی تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتی نەکردووە، بەڵکو گوتوویەتی بابەتی تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەت بیروڕای جیاوازی لەسەرە.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە بەشێک له زانايانى سەردەم و ئەزهەریش رێیان پێداوە کە ئەگەر ئافرەت دەستی بۆ درێژ کردی و هیچ مەبەستێكی لە پشت نەبێت، دەتوانی تەوقەی لەگەڵ بکەی.
جێی باسە لە دوێنێوە چەند پەڕەیەكی فەیسبووك دەنگۆیەكیان بڵاو كردەوە گوایە د. بەشیر حەداد تەوقەكردنی پیاوانی لەگەڵ ئافرەتان حەڵاڵ كردووە.
k24 -
