هاووڵاتیەكی كورد لە نەغەدە لەسێدارە درا

هاووڵاتیەكی كورد لە نەغەدە لەسێدارە درا
سزای لەسێدارەدان بەسەر هاووڵاتیەکی كوردی شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی كوردستاندا جێبەجێ کرا.


بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ شەممە سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتیەکی نەغەدە بە ناوی شاهین سەمەدی لەنێو بەندیخانەی ناوەندی شاری مەراغە جێبەجێ کرا.


شاهین سەمەدی تەمەنی ٣٤ ساڵ بوو، ماوەی چوار ساڵ بوو لە بەندیخانەی مەراغە ڕاگیرابوو.


سەمەدی ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی خەڵکی مەراغە بە ناوی حامید ڕەزایی پوور دەستبەسەر كرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.


bas news -
Top