بەرپرسی نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال دوای ئازادکردنی: رەفتاری پەکەکە ناشیرین بوو

بەرپرسی نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال دوای ئازادکردنی: رەفتاری پەکەکە ناشیرین بوو
بەرپرسی نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال ئاشکرای دەکات ھەر کات پەکەکە داوای لێبوردنی کرد و بەڵێنیی دا ئەو کارانە لەو سنوورە دووبارە نەکاتەوە، دەست بە چالاکییەکان دەکەنەوە.

بیر دیان، بەرپرسی نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "رەفتاری پەکەکە لە شنگال لە کاتی دەستگیرکردنمان ناشیرین بوو، ئەو گوتیشی وەک تۆمەتبار مامەڵەیان لەگەڵ کردین".

لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی کارەکانیان بەرپرسی نووسینگەی شنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتیشی: "ھەر کات پەکەکە داوای لێبوردنی لێ کردین و بەڵێنیی دا ئەو کارانە بەرامبەریان دووبارە نەکاتەوە، ئەوان دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە".

ھەفتەی ڕابردوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال، بەھۆی دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینەگەکەی لەلایەن پەکەکەوە کارەکانی راگرت".











باسنيوز
Top